په‌رله‌مانی عێراق پرسی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێ ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكی ئێراق له سه‌ر فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی پرسی به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه ده‌كات.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری ئێراق له فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دادگای ئیتحادی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆییه‌كانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێراقه‌وه به‌ستۆته‌وه، برِیاره سێشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی ئێراق تاوتوێی ئه‌و پرسه بكات.
روونیشیكرده‌وه\" له بنهرِهتدا ده‌زگا سه‌ربه‌خۆییه‌كان سه‌ربه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه، بۆیه نامه‌وێت برِیاری دادگای ئیتحادی له گه‌ل ده‌ستووری وڵات ناكۆك بێت، بۆیه په‌رله‌مانی عێراق تاوتوێی ئه‌و پرسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی روون بێته‌وه برِیاری دادگا له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بووه\"".
وتیشی\"" له هه‌موو جیهاندا وایه له نیزامی ئیتحادی له هه‌ر وڵاتێك ده‌بێت ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌بێت\""."
