كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
دوای تێپه‌رِینی زیاتر له هه‌شت مانگ به سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7 ی ئازاری رابردوو، حكومه‌تی نوێی عێراق له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له 15 ی، كانوونی یه‌كه‌می رابردوو و به ته‌وافوقی نێوان كوتله سیاسییه‌كان پێكهێنرا.
تا ئێستاش كابینه نوێیه‌كه‌ی نوری مالیكی به ته‌واوه‌تی پێكنه‌هێنراوه‌و پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار و پرسی به‌شداری پێكرنی ئافره‌تان له وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌نجومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه.
كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوا ده‌كات لێژنه‌یه‌كی به دواداچوون پێكبهێنرێ بۆ به‌دواداچوونی رێككه‌وتنی نێوان كوتله سیاسیه‌كان كه له سه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له هه‌ولێر به ئه‌نجام گه‌یشت، بۆ به‌دواداچوون و چاوپێخشانه‌وه‌ی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێنه به‌رده‌م ته‌واو كردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌وتۆته نێوان كوتله‌كان له سه‌ر هه‌ندێك پرسی ناو كابینه‌كه له‌وانه‌ش پرسی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
له‌مباره‌یه‌وه له به‌یانێكدا راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور رایگه‌یاند تا ئێستا 75 رۆژ به سه‌ر رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێر تێپه‌رِیوه‌ن به‌لاَم ئه‌وه‌ی پێویست بوو نه‌كراوه، بۆیه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به پێویستی ده‌زانێ جارێكیدیكه چاوپێخشاندنه‌وه به به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا ئه‌و به‌نده هه‌ڵواسراوانه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر بكرێن، چه‌مكی شه‌راكه‌تی نیشتمانیش وه‌كو خۆی له پێكهاته یحكومه‌ت بێته جێبه‌جێكردن.
عاشور روونیشی كرده‌وه هه‌ندێك له به‌نده‌كانی ناو رێككه‌وتنامه‌كه‌ی نێوان كوتله‌كان به شێوه‌یه‌كی باش جێبه‌جێكراون به‌لاَم هه‌ندێكی دیكه‌یان تا ئێشتا هیچ هه‌ل,َه‌سته‌یان له سه‌ر نه‌كراوه‌و نه‌چوونه بواری جێبه‌جێكردن كه ئه‌مه‌ش واده‌كات حكومه‌ت په‌كی بكه‌وێت و خواست و پێداویستی كوتله سیاسییه‌كان وه‌كو خۆی فه‌راهه‌م نه‌بێت و دواتریش جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت دره‌نگ جێبه‌جێ بێت و هاولاَتیانیش تێیدا زه‌ره‌ر مه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن، به پێویستیشی زانی سه‌رۆكی هه‌رێم به سیفه‌تی خاوه‌نی ده‌ستپێشخه‌ری پێكهێنانی حكومه‌ت داوای چاوپێخشاندنه‌وه بكات به سه‌ر به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه كۆتایی به هه‌موو ئه‌و كێشانه بێت كه تا ئێستا گه‌لی عێراقی له چاوه‌رِوانی چاره‌سه‌ر كردنیاندایه، هه‌روه‌ها كاری جیدی‌تر بكرێت بۆ ته‌واو كردنی پرۆژه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی بۆ پرسی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان و پاراستنی گیانی ته‌وافوقی سیاسی كه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی چه‌مكی راسته‌قینه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا رێككه‌وتنی هه‌ولێری نێوان كوتله سیاسییه‌كانی عێراق له 15 به‌ند پێكهاتووه، گرنگترینیشیان دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پابه‌ند بوون به ده‌ستوور و دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان كه برِیاره سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكات و چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی پرسه هه‌لوَاسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو چه‌ند به‌ندێكی دیكه‌ی له‌خۆ گرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه سوهاد فازڵ ره‌تی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت بكشێته‌وه ، ئه‌و هه‌والاَنه‌شی ره‌تكرده‌وه كه باس له كانه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه ده‌كه‌ن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرێت.
روونیشی كرده‌وه ئه‌لعیراقییه هه‌رِه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی نه‌كردووه له حكومه‌ت ئه‌گه‌ر بێ و ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان په‌سه‌ند نه‌كرێت، گوتیشی زۆربه‌ی ئه‌و خالاَنه‌ی له ناو رێككه‌وتنامه‌كه‌ی هه‌ولێر و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی رێككه‌وتنی له سه‌ر كراوه، وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ كراون، بۆیه هه‌موو لایه‌ك چاوه‌رِوانی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ت ستراتیژیه‌كانه كه دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێیه له ده‌وڵه‌تی عێراق و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
باسی له‌وه‌شكرد دیداره چاوه‌رِوان كراوه‌كه‌ی نێوان مالیكی و عه‌للاوی به‌رهه‌می باشی ده‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی تا ئێستا له به‌رده‌م ته‌واوكردنی كابینه نوێه‌یكه‌ی حكومه‌تدان، له ناویشیاندا پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كان و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌ین سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان موحسین سه‌عدون هه‌موو ئه‌و هه‌والاَنه‌ی ره‌تكرده‌وه گوایه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هۆكاره بۆ دواخستنی پێكهێنان و راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌كه‌ی به جیدی له پشته‌وه‌ی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دایه، هه‌روه‌كو به پێویستیشی ده‌زانێ په‌له بكرێ له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی رێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی.
روونیشی كرده‌وه به پێی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ده‌بێت ره‌شنووسی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و دواتریش په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكات و دواتریش بیخاته به‌رده‌م ده‌نگدان و په‌سه‌نكردنی.
سه‌چاوه: السومریه نیوز، وارع
