په‌رله‌مانتارێك: به‌ستنه‌وه‌ی ده‌سته سه‌ربه‌خۆیه‌كان به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشلكردنی ده‌ستووره
هه‌ولێر _ سامان
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند برِیاری دادگای ئیتحادی به به‌ستنه‌وه‌ی ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نا ده‌ستورین.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به پێی ده‌ستووری عێراق چه‌ند ده‌زگایه‌ك هه‌یه له عێراق سه‌ربه‌خۆن و ده‌بێت كاره‌كانیان له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" برِیاری دادگای ئیتحادی به به‌ستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشڵكردنی ده‌ستووری وڵاته، ئه‌م برِیاره‌ش مانای له ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و ده‌ستانه ده‌دات\"".
وتیشی\"" ئه‌و ده‌ستانه وه‌ك له ده‌ستووری وڵات داهاتووه سه‌ربه‌خۆن و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربه ده‌سته‌ڵاتی جێبه‌جێ كردن بن، بۆیه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق له گه‌ل ئه‌و برِیاره نین\""."
