ئه‌مه‌ریكا له‌واده‌ى دیارى كراودا له‌ عێراق ده‌كشێته‌وه‌

ئه‌مه‌ریكا له‌واده‌ى دیارى كراودا له‌ عێراق ده‌كشێته‌وه‌
گولاَن/س.م


حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایی كرد كه‌ له‌واده‌ى دیارى كراودا سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له‌ عێراق ده‌كشێته‌وه‌ و پابه‌ند ده‌بن به‌ رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا.

\"كۆڵۆنێل ده‌ڤید\"" وته‌بێژى فه‌رمى به‌ناوى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رِایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى عێراق داواى مانه‌وه‌یان نه‌كرد له‌ هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆیه‌ له‌واده‌ى دیارى كراوى خۆیدا و به‌پێى رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق سه‌رجه‌م هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌نجامدانى هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كان له‌ عێراقدا بۆ ته‌گه‌ره‌خستنه‌ له‌به‌رده‌م كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق به‌لاَم ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده‌ به‌ رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق.

له‌كۆتاییدا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا رِه‌تى كرده‌وه‌ كه‌ دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق بۆشایی ئه‌منى دروست ببێت.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ عێراق و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقدا دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له‌عێراق ده‌گۆرِێت بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى دیبلۆماسی و هاوكارى كردنى ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى عێراق.

\""جیسمن جیفری\"" باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق رِایگه‌یاند:
پابه‌ندین به‌ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا، و ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵى دارِشتنى ستراتیژێكه‌ بۆ پاڵپشتى كردنى عێراق له‌ رِوى سیاسی و ئابوریه‌وه‌.

شایانى باسه‌ به‌پێی رِێككه‌وتنامه‌ى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێویسته‌ سه‌رجه‌م هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆتایی ساڵى 2011 له‌ عێراق بكشێنه‌وه‌، و دۆسیه‌ى ئه‌منى عێراق رِاده‌ستى حكومه‌تى عێراق بكه‌ن، و هه‌ر به‌پێى هه‌مان رِێككه‌وتنامه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌كاتى پێویستدا هاوكارى عێراق بكه‌ن له‌ هه‌ر هه‌رِه‌شه‌یه‌ك كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌رى ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق داواى لێبكات.

سه‌رچاوه‌/ pukmedia"
Top