تۆنی بلێر لەسەر بەژداری كردنی بەریتانیا لە جەنگی عێراق دادگایی دەكرێت
تۆنى بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى به‌ریتانیا بۆ جارێكى تر له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق ئاماده‌بو، به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانى به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق له ساڵى 2003 كه بهوههۆى رِوخانى رِژێمى پیشوى عێراق.
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانى به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق رِایگهیاند كه لێكۆڵینه‌وه له لێدوانه جیاجیاكانى تۆنى بلێر ده‌كه‌ن له‌سه‌ر جه‌نگى عێراق كه له‌هه‌مان لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌ساڵى رِابردو لێدوانى پێچه‌وانه‌ى داب‌و.
تۆنى بلێر له‌میانى لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاشكرایی كرد كه پێش به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق گه‌وره رِاوێژكارى ولاَتهكهى \"پیته‌ر گۆڵد سمیس\"" پێى رِاگهیاندبو كه بۆ به‌ژدارى كردن له جه‌نگى عێراق پێویسته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان برِیاری ده‌ربكات هه‌تا ئه‌و جه‌نگه شه‌رعیه‌تى هه‌بێت، بهلاَم تۆنى بلێر ئه‌و وتانه‌ى رِهت كردوه‌ته‌وه و به‌بێ برِیارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر رِژێمى پێشوى عێراق.
تۆنى بلێری سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوترى به‌ریتانیا هۆكارى به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیاى له جه‌نگى عێراق گهرِاندهوه بۆ له‌ناوبردنى دیكتاتۆر و نه‌هێشتنى ئه‌و ههرِهشانهى حكومه‌تى ئه‌وكاته‌ى عێراق بۆ سه‌ر ناوچه‌كه و جیهان به‌گشتى.
له‌درێژه‌ى وته‌كانیدا تۆنى بلێر گوتى: گرنگترین كار كه پێویسته رِوبهرِوى ببینه‌وه بریتیه له تیرۆری بیروباوهرِ كه ده‌بێته هۆى كوشتنى ژماره‌یه‌كى بێ شومار له خه‌ڵك و تیرۆركردنیان.
بلێر له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌دا رِایگهیاند كه هه‌رگیز په‌شیمان نییه له به‌ژدارى كردنى له جه‌نگى عێراق چونكه بوه‌ته هۆى نه‌هێشتنى ههرِهشه و هێنانه كایه‌ی ئاشتى و ئارامى له ناوچه‌كه‌دا.
شایانى باسه به‌ریتانیا لیژنه‌یه‌كى پێنج كه‌سی پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانى به‌ژدارى كردنى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق له ساڵى 2003 ئه‌مه‌ش دواى ئه‌و نارِهزاییه زۆره هات له به‌ریتانیا دژى به‌ژدارى كردنى حكومه‌تى ئه‌و كاته‌ى به‌ریتانیا له جه‌نگى عێراق.
سه‌رچاوه/ئه‌لجه‌زیره"
