پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار له نێوان توركمانی سوننی و شیعی
تا ئێستا مشتومرِهكان له سه‌ر جێگری سێیه‌می سه‌رۆك كۆمار درێژه‌یان هه‌یه‌و توركمانیش داوای ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ن، له‌ناوخۆشیاندا هێزه توركمانییه‌كان به‌رده‌وامن له دانووستان و گفتوگۆكانیان بۆ كاندید كردنی ناوێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.
هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكهێناوه، ره‌تی ئه‌وه ده‌كاته‌وه جێگری سێیه‌می سه‌رۆك كۆمار بدرێته توركمان ئه‌گه‌ر كاندیده توركمانهكه شیعه نه‌بێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له گفتوگۆكانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هێزه توركمانییه‌كان پێداگری ده‌كه‌ن له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار و ئه‌و پۆسته‌ش به مافێكی شه‌رعی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه روونی كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی ره‌تی ئه‌وه ده‌كاته‌وه پشتگیری له كاندیدێكی توركمانی بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌ر بێت و كاندیده‌كه شیعه نه‌بێت، چونكه له حالێكدا ئه‌گه‌ر كاندیده توركمانهكه سوننی بێت بۆشاییه‌ك له هاوه‌سه‌نگی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دروست ده‌بێت، چونكه ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار كورد ده‌بێت و جێگره‌كه‌ی تاریق هاشمی كه سوننیه‌و ده‌بێت سێهه‌میشیان له شوێنی عادل عه‌بدولمه‌هدی كاندیدێكی توركمانی شیعه بێت.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سوره‌یا نه‌جم دووپاتی كرده‌وه ته‌نیا سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی دهسهلاَتی هه‌یه به زنجیره جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م دابنێت.
ناوبراو روونی كرده‌وه تا ئێستا دانانی زنجیره‌ی جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆمار به نارِوونی ماوه‌ته‌وه‌و دیار نییه كامه جێگر ده‌بێته یه‌كه‌م و كامه‌شیان دووه‌م و سێیه‌م، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی به ته‌نیا دهسهلاَتی هه‌یه زنجیره‌ی هه‌ر سێ جێگره‌كه‌ی دابنێت، به‌ڵكو هیچ كه‌س و لایه‌نێكی دیكه بۆ ینییه ئه‌و زنجیره‌یه دابنێت و خۆی بسه‌پێنێ.
تا ئێستاش كێبرِكێكان له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار له نێوان كوتله‌كان و خودی ناو هه‌ر كوتله‌یه‌ك به‌رده‌وامیان هه‌یه، هه‌ر یه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی و خزه‌یر خوزاعی كه پێشتر وه‌زیری په‌روه‌رده بوو، ململانێ ده‌كه‌ن له هاوپه‌یمانی نیشتمانی له سه‌ر به ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته، له‌لای خۆشییه‌وه په‌رله‌مانتاری تورمان له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌رشه‌د ساڵحی دووپاتی كرده‌وه پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار بۆ كاندیدی توركمان یه‌كلایی بۆته‌وه.
پێشتریش سه‌رۆك كۆمار جه‌لال تاڵه‌بانی پشتگیری له توركمان كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مه‌ش وه‌كو مافێك بۆ توركمانه‌كان وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌م له عێراق، هه‌روه‌ها ته‌حه‌فوزی خۆشی راگه‌یاند له سه‌ر كاندید كردنی خزه‌یر خوزاعی وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده به‌هۆی لاوازی و كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌دای كاره‌كانی پێشووی.
سه‌رچاوه: وكاله اور الاخباریه
