ئاڵا تاڵه‌بانی: رێكه‌وتن له سه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دوو هه‌فته‌ی دیكه دوا ده‌كه‌وێت
هه‌ولێر _ سامان
به هۆی پشووی په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكردنی سه‌رۆكی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق دوا ده‌كه‌وێت.
ئاڵا تاڵه‌بانی برِیاردهری فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" به هۆی چڵه‌ی ئیمام حوسێنه‌وه په‌رله‌مانی عێراق تا كۆتایی ئه‌م مانگه پشووی ره‌سمی راگه‌یاند\"".
روونیشیكرده‌وه\"" تا ئێستا پۆسته سه‌روه‌رییه‌كانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كه سه‌رۆك و جێگر‌و برِیاردهری لیژنه‌كانه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، بۆیه چاوهرِوان ده‌كرێت تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ئه‌م كێشه‌یه له نێوان لایه‌نه‌كان كه ئێستا وتوێژی له باره‌یه‌وه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر ببێت\"".
لای خۆیه‌وه موحسین سه‌عدون جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنی هاپه‌یمانی كوردستانی رایگه‌یاند\"" ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌ر دوو فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی و عێراقیه له سه‌ر لیژنه‌ی یاسایی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وتوێژه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه\""."
