لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا له هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵدایه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرێ هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ردوو لیستی برایه‌تی نهینهواو لیستی حه‌دبا كه ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری موسڵ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوانیان به یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه، بهلاَم هێشتا چاوهرِوانی جیدی ناكرێ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه ههڵواسروانهی نێوان هه‌ردوو لیسته‌كه كه له‌وه‌ته‌ی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره له نیسانی ساڵی 2009 وه، درووست بووه رێگه‌چاره‌ی ته‌واو بدۆزرێـهوه.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا ده‌رمان خه‌تاری رایگه‌یاند له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر لیستی حه‌دبا له ماوه‌ی ئه‌م مانگه یاخود سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو نه‌یه‌ته ژێر باری چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان، ئه‌وكات لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا رێگای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گرێته به‌ر.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا خه‌تاری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر لیستی حهداب له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو مل كه‌چ نه‌كات بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی پارێزگای موسڵ، ئه‌وان وه‌كو لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌وا پشت به هه‌وڵه‌كانی كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له شاره‌كه‌و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نابه‌ستن، به‌ڵكو دوای ته‌واو بوونی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه به‌جیدی هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا .
خه‌تاری روونیشی كرده‌وه له ماوه‌ی رابردوو نزیكه‌ی 50 پارتی سیاسی و لایه‌نه كوردی و عه‌ره‌بییه‌كانی موسڵ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانیان گرێدا‌و تێیدا به جیدی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌ویه ئه‌نجوومه‌ین پارێزگای موسڵیان كرد، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌نگی لیستی برایه‌تی ده‌چێته پاڵ ئه‌و ده‌نگانه‌ی دیكه‌ی شاره‌كه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كه‌ن و شه‌رعییه‌تیش به‌و داوایه‌یان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له ئه‌نجوومه‌ین نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و پارێزگاری موسڵ ئه‌سیل نوجێفی له پۆسته‌كه‌ی لابدات.
جێی باسه له كۆتایی كانوونی دووه‌می 2009، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق بهرِێوهچوو، لیستی حه‌دبا توانی 19 كورسی به ده‌ست بێنێ، لیستی برایه‌تی نه‌ینه‌واش 12 كورسی به ده‌ستهێنا، بهلاَم لیستی حه‌دبا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌سیل نوجێفی برای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئوسامه نوجێفی تاكرِهوانه دهسهلاَتهكانی ئه‌و شاره‌ی بۆ لیسته‌كه‌ی قۆرخ كرد، له به‌رامبه‌ریشدا لیستی برایه‌تی بایكۆتی به‌شداری كردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێ.گای موسڵی كرد.
سه‌رچاوه: په‌یامنێر
