عێراقیه ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140
سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه‌كانى عێراق رِه‌زامه‌ندیان نیشانداوه بۆ جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق كه تایبه‌ته به بارودۆخى ناوچه دابرِاوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
(موحسین سه‌عدون) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان رِایگه‌یاند:
ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق گرنگترین مه‌رجى لیستى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان بو له‌گه‌ڵ هه‌ردو لیستى عێراقیه و هاوپه‌یمانى نیشتیمانى بۆ به‌ژدارى كردن له حكومه‌تى نوێی عێراق.
گوتیشی: سه‌رجه‌م لیسته‌كانى عێراق رِێككه‌وتون له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 له دوو ساڵى داهاتودا.
له‌لای خۆیه‌وه لیستى عێراقیه له‌سه‌ر زاری ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رِه‌زامه‌ندى خۆى نیشاندا بۆ جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140ـى ده‌ستورى عێراق به‌مه‌رجى ئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌و ناوچانه‌ى كه ماده‌ى 140 ده‌یانگرێته‌وه.
(جه‌مال به‌تیخ) ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستى عێراقیه رِایگه‌یاند:
لیستى عێراقیه دژى جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 نییه له دووساڵى داهاتودا چونكه ماده‌یه‌كى ده‌ستوریه و سه‌رجه‌م كوتله براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن رِه‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر نیشانداوه بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یه.
به‌تیخ له‌میانه‌ى لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئاكانیوز گوتیشى:
لیسته‌كه‌مان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێش جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 زه‌مینه‌یه‌كى وا برِه‌خسێت بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یه كاریگه‌رى نه‌بێت به‌سه‌ر هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كدا
له‌سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌تایبه‌ت شارى كه‌ركوك.
له‌كۆتاییدا به‌تیخ ئاشكرایی كرد كه سه‌رجه‌م كوتله‌كانى عێراق رِێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت پێش جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار برِه‌خسێت بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و ماده‌یه.
سه‌رچاوه/pukmedia
