سه‌عدون: وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به مافی خۆمانی ده‌زانین
جێگری سه‌رۆكی فراكسۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كورد به مافی ره‌وای خۆی ده‌زانێت داوای پۆستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له عێراق بكات.
موحسین سه‌عدوون به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" كورد پێداگیریی ته‌واو له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ده‌كاته‌وه‌و به مافێكی ئاسایی خۆمانی ده‌زانین\"".
روونیشیكرده‌وه\"" راسته ئێمه پشكی خۆمان له حكومه‌تی ئێستای عێراق وه‌رگرتووه، به‌ڵام له ئێستادا باس له‌وه ده‌كرێت كه كاندیده‌كانی پۆستی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی و عێراقیه ده‌ست نیشان ده‌كرێت و ئه‌وان كه‌سه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كه‌ن و كه‌سانی بێ لایه‌ن نین، بۆیه ئێمه وه‌ك مافێكی نه‌ته‌وه‌یی له عێراق دا داوای ئه‌و پۆسته ده‌كه‌ین\"".
له باره‌ی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی لیژنه‌كانی نێو په‌رله‌مانیش وتی\"" دوای ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان پێدانی لیژنه‌كان به فراكسۆنه‌كانی نێو په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، چونكه ناكرێت له‌وه‌ی ئێستا پتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دوا بخرێت\""."
