كورد ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش ناكات تا مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییهكهو بودجه‌ی گشتی نه‌كات
سه‌ر له به‌یانی ئهمرِۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی سێزده‌هه‌مینی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجێفی و به ئاماده‌بوونی 230 په‌رله‌مانتار گرێدا.
برِیار بوو له دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆی په‌رله‌ماندا كه تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش درێژه‌ی هه‌یه سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت رابگه‌یه‌نێ.
له‌مباره‌یه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌گه‌ر تا ئێواره‌ی ئهمرِۆ مالیكی كابینه‌كه‌ی رانه‌گه‌یه‌نێ، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ته‌واو نه‌بوونی ناوی كاندیدی كوتله سیاسییه‌كان ۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته‌كان دهگهرِێتهوه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن مالیكی به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئوسامه نوجێفی راگه‌یاندوو دوای عه‌سری ئهمرِۆ پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی ده‌خاته پێش په‌رله‌مان به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی، له به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مان قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن مالیكی به نوجێفی راگه‌یاندووه دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆ بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی سبه‌ی كابینه نوێیه‌كه‌ی بێجگه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ رابگه‌ینێ، ئه‌و سه‌رچاوانه روونیان كرده‌وه مالیكی به نوجێفی راگه‌یاندووه تا یه‌كلایی بوونه‌وه‌ی ناكۆكی كوتله‌كان خۆی سه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رگری ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی سه‌دری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌میر كه‌نانی دووپاتی كرده‌وه كوتله‌كه‌ی ده‌نگ له سه‌ر كابینه‌ی نوێ نادات ئه‌گه‌ر كابینه‌كه به ته‌واوی رانهگهیهندرێ و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری بۆ كاتێكی دیكه لێ جیابكرێته‌وه.
له سه‌رێكی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان دووپاتی كرده‌وه كورد كاندیده‌كانی خۆی بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش ناكات تاوه‌كو سه‌رۆكی راسپێردراو نوری مالیكی ئیمزا له سه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵه‌كه‌ی كورد و بوجه‌ی گشتی نه‌كات، عوسمان پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كابینه‌ی نوێ رۆژی چوار شه‌ممه رابگه‌یه‌ندرێ.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ناهیده داینی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر تا كاتژمێر سێی عه‌سری ئهمرِۆ كوتله‌كان له سه‌ر ناوی كاندیده‌كان رێكبكه‌ون مالیكی به شێوه‌یه‌كی جوزئی كابینه‌كه‌ی راده‌گه‌ینێ، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ناوكۆكی نێوان كوتله‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه له سه‌ر ناوی كاندیده‌كان بۆ پرِكردنهوهی وه‌زاره‌ته‌كان.
سه‌رچاوه: وكاله الێحافه المستقله، السومریه نیوز، وكاله انباء الرای العام.
