رێككه‌وتنێك له نێوان فراكسیۆنه كوردستانی و هاوپه‌یمانی نیشتمانی مۆر ده‌كرێت
راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماژه به‌وه‌ده‌دا پرِۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی بالاَی نیشتمانی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان هیچ به‌ربه‌ستێكی له به‌رده‌مدانییه بۆ په‌سه‌ند كردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راوێژكاری راگه‌یاندنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هانی عاشور دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له ماوه‌ی دانیشتنه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا هیچ به‌ربه‌ستێك له ئارادانییه بۆ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه، روونیشی كرده‌وه پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانه‌وه هه‌مواركردنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و دواتریش په‌رله‌مان په‌سه‌ندی ده‌كات.
عاشور جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ردوو دهسهلاَتی جێبه‌جێكردن و راوێژی ده‌بێت، چونكه ئه‌و برِیارانهی له ئه‌نجوومه‌ن ده‌رده‌چن به رێژه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌بێت كه له 20 ئه‌ندام پێكدێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی حه‌سه‌ن سه‌نید رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به پرِۆژهی پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كان نه‌به‌ستۆته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌نید ئاماژه‌ی به‌وه‌دا لێژنه سێ قۆڵییه‌كه‌ی نوێنه‌رانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ره‌ش نووسی هاوبه‌شی یاسای ئه‌نجوومه‌نی سیاسه‌ته ستراتیژییه‌كانیان ته‌واو كردووهن جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه یاساكه به پێی رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌كان ئاماده‌كراوه وه‌كو ئه‌وه‌ی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم كوردستان مسعود بارزانی هاتووه.
روونیشی كرده‌وه هه‌ر كاتێك پرۆژه یاساكه ته‌واو بوو راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له سه‌ری.
له سه‌رێكی دیكه‌وه ئه‌ندامی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان شێخ فاتح دارائاغایی رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ریككهوتنێك له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئیئتیلافی دهوڵهتهتی یاسا مۆر ده‌كات، ئامانجیش له مۆركردنی ئه‌م رێككه‌وتنامه‌یه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی زۆرینه‌یه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر نه‌توانرا كابینه‌ی ئاسایی حكومه‌ت پێكبهێنرێت.
دارا ئاغایی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی به‌ستنی كۆنگره‌ی 13 ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رقاڵییه‌كانی رۆژ نوری شاوێس ، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆببێته‌وه، بهلاَم پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوو كۆببنه‌وه‌و رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه مۆر بكه‌ن.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه مه‌رجی كورد بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێ كه پێشتر داینابوو، مۆركردنی ئه‌و رێككه‌وتنامه‌یه بوو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانی و خودی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت نوری مالیكی.
سه‌رچاوه‌كان: ێوت العراق، رادیو نوا، النخیل.
