پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت
په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی شهلا رایگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق نوری مالیكی له ماوه‌ی ده‌ستووری خۆیدا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت.
شهلا روونی كرده‌وه مالیكی له توانایدایه له ماوه‌ی ده‌ستووریدا كه ده‌كاته 25 ی ئه‌م مانگه كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ، گوتیشی مالیكی له‌و ماوه ده‌ستوورییه‌دا كابینه‌كه‌ی پێكده‌هێنێ ئه‌گه‌ر بێت و وه‌زارته ئه‌منییه‌كانیش یه‌كلایی نه‌بنه‌وه كه برِیاره به كه‌سانی بێلایه‌ن بسپێردرێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی له ئه‌نجووومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فوئاد مه‌عسوم رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی كوردستانی بۆ دیاری كردنی پشكی كورد له وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت یه‌كلایی ده‌بێته‌وه.
مه‌عسوم ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا تا ئێستا وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و بوونی هه‌یه‌و جێگه‌ی قه‌بوڵ كردنه‌و پێش پێكهێنانی حكومه‌تیش مالیكی ئیمزای له سه‌ر ده‌كرێ.
له‌لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌باس به‌یاتی كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ببێته جێگری سه‌رۆك كۆمار، ئاشكرایكرد كابینه‌ی نوێ ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له سه‌ر بدرێت.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ گه‌یشتۆته قۆناخه‌كانی كۆتایی و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له به‌رده‌م مالیكی ماوه كه تا 25 ی مانگ ده‌خایه‌نێ مالیكی ده‌توانێ كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێ و بیخاته به‌رده‌م په‌رله‌مان، گوتیشی دیاری كردنی واده‌ی راگه‌یاندنی كابینه‌كه په‌یوه‌نده به پرسی كاندیدكردنی كه‌سه‌كان بۆ پرِكردنهوهی وه‌زارته‌كان.
په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی كوردستانی پشتگیری له پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه ده‌كات له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر مالیكی نه‌توانێ له ماوه‌ی دیاری كراوی ده‌ستووریدا كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێ، روونیشی كرده‌وه مالیكی ده‌توانێ كابینه‌كه‌ی پێكبهێنێ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ پێكهاته‌ی ته‌واوی كابینه‌كه‌شی دیاری بكات، گوتیشی ئه‌گه‌ر مالیكی له‌و ماوه‌یه‌دا نه‌توانێ حكومه‌ته‌كه‌ی رابگه‌ینێ پێویسته حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه عێراق رووبهرِووی ته‌نگژه‌یه‌كی دیكه نه‌بێته‌وه، بهلاَم له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی زۆرینه‌ش پێك نه‌هێنرا ئه‌و كات ده‌بێت كه‌سێكی دیكه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێ.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ده‌زگاكانی راگه‌یاند كه‌وتوون كابینه‌ی نوێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت.
· وه‌زاره‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
( نه‌وت، پلاندانان، داد، كاره‌با، گواستنه‌وه، شاره‌وانییه‌كان، گه‌یاندن، خوێندنی بالاَ، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كاروكاروباری كۆمهلاَیهتی، وه‌رزش و لاوان، گه‌شت و گوزارو ئاسار، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ دیالۆگی نیشتمانی، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌هواره‌كان).
· وه‌زاره‌ته‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه.
وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بازرگانی، پیشه‌سازی، كۆچ و كۆچبه‌ران، نیشته‌جێ و ئاوه‌دانكردنه‌وه، وه‌زاره‌تی دهوڵهتبۆ كاروباری پارێزگاكان).
· وه‌زاره‌ته‌كانی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان.
( وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كشتوكاڵ، زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، مافی مرۆڤ، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئافره‌تان، وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی).
برِیاریشه وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ كلدو ئاشوور بێت، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان: وكاله اور الاخباریه، رادیۆ نوا، النخیل.
