ئهبو ریشه له تیرۆركردن رزگاری بوو
(ئهبو ریشه) وتیشی: ئهو كهسهی بهو كاره ههڵساو، ئێستا دهستگیركراوهو له ژێر لێكۆڵینهوه دایه.
ههروهوهها راشیگهیاند؛ دهزگای قهڵاچۆكردنی تیرۆر ئهو زانیاریانهیان له یهكێك له ئهندامانی قاعیده وهرگرتبوو، كه چهند رۆژێك لهمهوبهر دهستگیركراوه، كه ئاشكرای كردبوو، ههوڵێك له ئارادایه بۆ تیرۆر ئهبوریشه له رێگهی پۆستێكی بۆمبڕێژكراوهوه.
ئەبو ریشە پێشتر لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا ئاماژەی بەوە كردبوو كە رێكخراوی «قاعیدە» لە پارێزگای «ئەنبار» نزیكەی 50 هەزار كەسی كوشتووە، هەر بۆیە بەرەنگار بونەوەبان و بەرپەرچدانەوەی هەوڵەكانیان بە ئەركێكی نیشتیمانی خۆی زانیوە، و دەڵێ: ئەزموونەكەمان لە پارێزگای «ئەنبار» جیاوازە، هەڵساین بە پێكهێنانی دامەزراوەیەكی سەربازی لە پۆلیس و سوپا. حكومەتیش یەكسەر وەڵامدانەوەی هەبوو و پیاوانی «سەحوە»ی خستە پاڵ ریزەكانی پۆلیس و سوپا. هەروەها خەڵكی تر لە پارێزگاكانی ترەوە هێنران بەپێی «گرێبەستی جەنگی» بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێكخراوی «قاعیدە»، بەڵام ئەمەیان كارێكی هەڵە بوو، لەبەرئەوەی دەبوایە هەر لە سەرەتاوە پیاوانی «سەحوە» بەو شتە رازی نەبوایەن و مەسەلەی «گرێبەستی جەنگ»یان رەتبكردایەوە، لەبەرئەوەی ماوەی ئەو گرێبەستە تەنیا بۆ 3 مانگبوو، بەڵام شەڕ لەدژی رێكخراوی «قاعیدە»شەڕێكی بەردەوامە، كە لەوانەیە بۆ ماوەی 6 مانگ درێژە بكێشێت، لەوانەشە بۆ ساڵێك بخایەنێت، یان هەروەك كە دەبینین تاكو ئەمڕۆ درێژەی كێشاوە. هەربۆیە، ناكرێ كەسێك بۆماوەی 3 مانگ «گرێبەستی جەنگ»ی واژۆ بكات، دەبوایە هەر لەسەرەتاوە پێوەندییان بە ریزەكانی سوپا و پۆلیس بكردایە و لەدژی ئەو رێكخراوە شەڕیان بكردایە، ئەوان هاووڵاتی عێراقین، سوپا و هێزەكانی پۆلیس-یش رۆڵەكانی وڵات و وڵاتەكەیان لەباوەش دەگرێت.
