كوتله‌كان له سه‌ر دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان گه‌یشتوونه‌ته نیمچه رێككه‌وتنێكی كۆتایی
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرای كرد كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان، به‌شێوه‌یه‌ك 16 وه‌زاره‌ت كه له ناویاندا 2 وهزاهرت سیادی له خۆ ده‌گرێت ده‌بێته پشكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، هه‌روه‌ها 9 كورسی بۆ كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و 4 كورسیش بۆ كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یوسیتووه ناوی ئاشكرا بكرێت، روونی كرده‌وه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان كوتله‌كان روویداوه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی 16 كورسی وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت، كه بریتین له وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ‌و نه‌وت و پلاندانان و خوێندنی بالاَو پیشه‌سازی ز سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و شاره‌وانی و داد‌و رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی كاروباری گه‌شت و گوزارو ئاسار و وه‌زاره‌تی دهولڕهت بۆ كاروباری مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئاشته‌وایی نیشتمانی و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت ب كاروباری ده‌ره‌وه وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری ئه‌هواره‌كان.
له‌باره‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ده‌بنه پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له كابینه‌ی نوێ حكومه‌ت، سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كوتله‌كان رێككه‌وتوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له وهزاهرتهكانی به‌رگری و دارایی و كاره‌باو په‌روه‌رده‌و وه‌رزش و لاوان و كاروكاروباری كۆمهلاَیهتی و كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌زاه‌رتی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ته‌ندروستی ببنه پشكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌و بازرگانی و نیشته‌جێ بوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندن به‌ر كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كه‌ون.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كرده‌وه ئه‌ندامانی شاندی دانووستكاری كوتله‌كان له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون وه‌زاره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا بدرێته هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ژینگه بۆ مه‌سیحییه‌كان بێت، تا ئێستاش هیچ وه‌زاره‌تێك بۆ توركمانه‌كان دیاری نهركاوه، سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كرد كه پێشبینی ده‌كرێت هه‌ردوو پێكهاته‌ی شه‌به‌ك و ئێزیدی دوو وه‌زراه‌تی ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن كه تا ئێستا بۆ ئه‌وانیش دیاری نه‌كراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دابه‌شكردنی كورسی وه‌زارته‌كان كوتله سیاسییه‌كان پشتیان به سیسته‌می ژماره‌ی كورسییه دهستهاتووهكانی په‌رله‌مان به‌ستووه، نه‌ك سیسته‌می خاڵ كه پێشتر برِیار بوو كورسییه‌كانی له سه‌ر دابه‌ش بكرێت، روونیشی كرده‌وه تا ئێستا چوار وه‌زاره‌ت به نیمچه هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه‌و به سه‌ر كوتله‌كان دابه‌ش نه‌كراون ئه‌وانیش هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و ته‌ندروستی و گه‌یاندن و كشتوكاڵن، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له نێوان كوتله‌كان ئاڵوگۆرِیان پێبكرێت.
گوتیشی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاره‌زووی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها كورد ئاره‌زووی وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن ده‌كات، له‌و كاته‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاره‌زوو ده‌كات هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ته‌ندروست وه‌ربگرێت به‌تایبه‌ت كه كوتله‌ی سه‌در داوای ده‌كات.
له كۆتاییدا سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كان نیمچه رێككه‌وتنێكی كۆتایی له سه‌ر ئه‌نجامدراوه، بهلاَم تا ئێستاش ناوی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه دیاری نه‌كراوه.
سه‌رچاوه: صوت العراق
