په‌رله‌مانتارێك ناكۆكی نێوان هاوپه‌یمانی و ئه‌لعێراقییه له سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنی خاڵه‌كانی پۆسته‌كان ئاشكراده‌كات
په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی وه‌سه‌ت مه‌حه‌مه‌د ئیقبال جیاوازی بۆچوون و ناكۆكی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان ئاشكرا كرد.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئیقبال كه سه‌ركرده‌یه‌كی كوتله‌ی تهوافوقیشه دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه تا ئێستا پرسی میكانیزمی دابه‌شكردنی كورسی وهزراهتهكانی حكومه‌تی نوێی عێراق له نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌و تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له كوتله براوه‌كان قه‌باره‌ی خۆی له حكومه‌تی نوێ‌دا به گوێره‌ی ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان و رێككه‌وتنی نێوان یه‌كتری نازانێت، روونیشی كرده‌وه دانووستانی نێوان كوتله‌كان سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان په‌یوه‌نده به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان له سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنی خاڵه‌كان بۆ وه‌رگرتنی كورسیه‌كان.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه دابه‌شكردنی پۆسته سیادییه‌كان و كورسی وه‌زاره‌ته‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می خاڵ ده‌بێت كه له رێگه‌یه‌وه پشكی كوتله‌كان له دیاری ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌مال ساعیدی میكانیزمی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی له نێوان كوتله‌كان ئاشكراكرد، روونی كرده‌وه نرخی یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر دوو كورسی په‌رله‌مان ده‌بێت، له به‌رامبه‌ریشدا پۆسته سه‌رۆكایه‌تیه‌كان له 15 خاڵ تێپهرِنابێت.
ساعیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كان یه‌كه‌میان رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌كان، دووه‌م ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان. به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو كورسی په‌رله‌مان به‌رامبه‌ر یه‌ك خاڵ ده‌بێت، دووپاتیشی كرده‌وه نرخی وه‌زاه‌رته‌كان ده‌گاته 3، 4، 6، 8، 10 خاڵ ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی پایه‌ی هه‌ر وه‌زاره‌تێك، گوتیشی نرخی هه‌ر سێ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كۆمار‌و وه‌زیران نرخه‌كانیان له 15 خاڵ تێپهرِنابێت، باسی له‌وه‌شكرد دابه‌شكردنی پۆستی جێگری هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق دیسان به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌كان و خاڵه‌كانیان ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لنه‌خیل
