پسپۆرێكی یاسایی: زیادكردنی جێگره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نییه
پسپۆری یاسایی عێراق تاریق حه‌رب باس له‌وه ده‌كات زیاد كردنی جێگره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران پرسێكی ده‌ستوورییه‌و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌توانێ ئه‌نجامی بدات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق نوری مالیكی برِیاریدا به زیادكردنی جێگره‌كانی خۆی كه له خولی پێشووی حكومه‌ت دوو جێگری هه‌بوو برِیاریداوه له خولی ئه‌مجاره‌یدا جێگرێك زیاد بكات و بیكات به سێ جێگر.
له‌مباره‌یه‌وه پسپۆری یاسایی عێراقی تارق حه‌رب رایگه‌یاند ده‌ستووری عێراق سه‌باره‌ت به جێگره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران به مه‌رجی داناوه ته‌نیا له خولی یه‌كه‌مدا سه‌رۆك وه‌زیران دوو جێگری هه‌بێت بهلاَم دیاری نه‌كردووه له خوله‌كانی دیكه‌دا ده‌بێت چه‌ند جێگری هه‌بێت، گوتیشی برِیایر زیادكردنی جێگره‌كان پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌رسێ كوتله گه‌وره‌كه‌ی په‌رله‌مان ( هاوپه‌یمانی نیشتمانی، كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه) هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا حه‌رب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و برِیارهی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بوارێكی زیاتر له به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ره‌خسێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ باشترین و شیاوترین كه‌س بۆ وه‌رگرتنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان هه‌ڵبژێرێ، به‌شێوه‌یه‌ك پێكهاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهاته‌یه‌كی ته‌كنۆكرات بێت.
گوتیشی ئه‌و برِیاره ئه‌ركێكی زیاتر ده‌داته جێگره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌و جێگرانه ئه‌ركێكی تایبه‌ت به ئاسایش و وزه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێپسپێردرێت.
سه‌رچاوه: واع
