سه‌عدون دلێمی وه‌كو كه‌سێكی بێلایه‌ن پۆستی وه‌زیری به‌رگری وه‌رده‌گرێت
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له ژووری كۆبوونه‌وه‌كانی پێكهێنانی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له حكومه‌ت نوێ‌دا ده‌ست ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كه‌وتوون، سه‌عدون دلێمی كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی وه‌سه‌ت وه‌كو به‌هێزترین كاندید پاڵێوراوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری به‌رگری حكومه‌تی نوێی عێراق.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن هۆكاری كاندید كردنی دلێمی بۆ ئه‌و ناوبانگ و كه‌سایه‌تییه دهگێرِنهوه كه له ماوه‌ی رابردوو به‌تایبه‌ت كه پێشتریش له سه‌رده‌می حوكمرِانی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری به‌رگری بوو و توانی تارِادهیهكی باش دۆسییه‌ی ئه‌منی كۆنترِۆڵ بكات و هێرش و په‌لاماری تیرۆریسانیش كه‌مبكاته‌وه، هه‌روه‌ها خودی دلێمی كه‌سێكه به‌لای ته‌واوی كوتله‌كانه‌وه په‌سه‌نده.
دكتۆر سه‌عدون دلێمی له ساڵی 1954 له پارێزگای ئه‌نبار له دایك بووه، له ساڵی 1979 له زانكۆی به‌غدا برِوانامهی ماسته‌ری له زانسته كۆمهلاَتییهكان به‌ده‌ستهێناوه‌و له ساڵی 1990 له زانكۆی كێڵ له ولاَتی به‌ریتانیا برِوانامهی دكتۆرای له بواری زانستی ده‌روونی كۆمهلاَیهتی وه‌رگرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه وه‌حده جومه‌یلی ئاشكرایكرد تا ئێستا سێ پۆستی وه‌زاره‌تی سیادی خراوه‌ته به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێ، گوتیشی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و نه‌وت و دارایی خراونه‌ته به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌لعێراقییه به پێویستی ده‌زانێ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌ربگرێ بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی عێراق بكات له نێوه‌ندی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، باسی له‌وه‌شكرد پێكهێنانی دابه‌شكردنی وه‌زراه‌ته‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێ به‌تایبه‌ت كه هێشتا به فه‌رمی كوتله‌كان ده‌ستیان به دانووستانه‌كانی نێوانیان نه‌كردووه سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتار سه‌ر به هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه‌مال ساعیدی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوو ته‌وه‌ر هه‌یه بۆ دابه‌شكردنی پۆستی وه‌زراه‌ته‌كان له نێوان كوتله سیاسییه‌كان، یه‌كه‌میان رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌كانه، دووهه‌میشیان ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
سه‌رچاوه: ئه‌لنه‌خیل
