نزیكێكی مالیكی: عه‌للاوی له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كشێته‌وه
سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عیززه‌ت شابه‌نده‌ر به توندی هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی به هۆی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه هه‌رِه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی كرد له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق، چونكه نه‌یوتوانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق به ده‌ستبهێنێت.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا شابه‌نده‌ر كه یه‌كێكه له نزیكه‌كانی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی، پێشبینی كرد به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێته‌وه، گوتیشی له كاتی ئێستادا كشانه‌وه‌ی عه‌للاوی له حكومه‌تی نوێ‌دا زۆر نزیكتره له مانه‌وه‌یی و كاركردنی له حكومه‌تی نوێ‌دا، چونكه نه‌یتوانی پۆستێكی كاریگه‌ر به ده‌ستبێنێت، شابه‌نده‌ر باسی ئه‌وه‌یشی كرد عه‌للاوی به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كوتله‌یه‌كی لار‌و لاته‌ریب ده‌كات بۆیه ناتوانێ له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت بمێنێته‌وه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كشانه‌وه‌ی عه‌للاوی له پرۆسه‌ی سیاسی هیچ كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی لێناكه‌وێته‌وه‌و نابێته هۆی لێڵ كردنی ریزی ته‌وافوق و هاوسه‌نگی نێوان كوتله سیاسییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شابه‌نده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی عه‌للاوی كه ده‌یانداته پاڵ ئێران، به‌هۆی ئه‌وه‌بوو كه نه‌یتوانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ده‌ستبێنێت، گوتیشی ئه‌و له كاتی ئێستادا داوای پۆستێكی ته‌نفیزی ده‌كات، كه ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه له یه‌ك ده‌وڵه‌ت دوو حكومه‌ت كاربكات، شابه‌نده‌ر مه‌به‌ستی له‌و قسه‌یه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كه‌ی عه‌للاوی كه مه‌رجی داناوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیه‌ته ستراتیژییه‌كان به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ده‌سه‌لاَتی جێبه‌جێكردنی هه‌بێت، كه ئه‌مه‌ش تا ئێستا به‌لای ئیئتیلافی نیشتمانی ره‌تركراوه‌یه.
شابه‌نده‌ر باسی له‌وه كرد ئیئتیلافی نیشتمانی كه ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێسپێردراوه، جیاوازی ده‌كات له نێوان عه‌للاوی و كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌لعێراقییه به جیدی ده‌مێنێته‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی ولاَت و به‌تایبه‌ت له سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان كه ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكییه‌تی،
روونیشی كرده‌وه عه‌للاوی بۆ عێراق ناشێت ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵكو شیاوی ئه‌وه‌ش نییه سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بكات، به‌ڵكو ته‌نیا رێگه ده‌رچوونییه‌تی له كشانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی.
سه‌رچاوه _سۆمه‌ریه نیوز_
