عه‌للاوی: شهرِی پرۆسه‌ی سیاسی كۆتایی پێنه‌هاتووه
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا كه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی \"ئێم بی ئێن\"" ئه‌نجامیدا، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دووپاتی كرده‌وه هێشتا شهرِی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كۆتایی پێنه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌گوترێ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن نوری مالیكی و دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن كورده‌وه‌و پێدانی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بۆ كاروباری ستراتیژی كۆتایی پێهاتنی وه‌رزێكی ئه‌و شهرِهیه.
عه‌للاوی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه گرنگترین وه‌رزی ئه‌و شهرِه به‌لای كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سازش نه‌كردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه له به‌شداریكردنی پرۆسه‌ی سیاسی كه برِیاره له رۆژانی داهاتوودا هه‌نگاوه‌كانی زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، عه‌للاوی پێداگری له سه‌ر به‌شداریكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كرده‌وه له حكومه‌تی نوێ‌دا به تایبه‌ت وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌ته سیادیه‌كان، روونیشی كرده‌وه ئه‌وان وه‌كو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نایانه‌وێ به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت ته‌نیا رووكه‌ش بێت به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ن به جیدی به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له ژێر چه‌تری ئه‌و به‌شداریكردنه پرۆژه‌ی نیشتمانی سه‌ر بخه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا جارێكی دیكه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هێرشێكی توندی كرده سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئێران هێڵی سووری له به‌رده‌م دانا بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران وه‌رنه‌گرێت."
