هه‌رێمى كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری و لیستى عێراقیه دژایه‌تى ده‌كات
گولاَن/ساڵح محمد
لیستى عێراقیه دژى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری گشتیه له مانگى داهاتودا و جه‌خت له‌سه‌ر دواخستنى پرۆسه‌ى سه‌رژمێری ده‌كات له سه‌رتاسه‌رى عێراق.
ئه‌ندامێكى لیستى عێراقیه ئاماژه به بونى كێشه‌ى سیاسی ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌رژمێری گشتى و رِایگهدهێنێت كه لیستى عێراقیه دژى ئه‌نجادانى سه‌رژمێریه له عێراق و نایه‌وێت ئه‌نجام بدرێت، و دوپاتى ده‌كاته‌وه كه گومان له‌وه‌دا نییه كه سه‌رژمێری ئه‌نجام نادرێت.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى ژورى عه‌مه‌لیاتى تایبه‌ت به سه‌رژمێری له هه‌رێمى كوردستان (سیروان موحه‌ممه‌د ئه‌مین) به رِۆژنامهى شه‌رقولئه‌وسه‌تى رِایگهیاند:
هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام نه‌درێت و دوابكه‌وێت كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى ده‌ستورى عێراقه كه به‌پێى ده‌ستور ده‌بێت هه‌مو 10 ساڵ جارێك سه‌رژمێری له عێراق ئه‌نجام بدرێت.
گوتیشى: هۆكارى دواخستنى سه‌رژمێری گشتى له عێراق دهگهرِێتهوه بۆئه‌وه‌ى كه وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق نه‌یتوانیوه لایه‌نه‌كان قایل بكات به‌ئه‌نجامدانى سه‌رژمێری كه هۆكارى سیاسی له پشته بۆ دواخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه، و وه‌زیرى پلاندانانى عێراق خۆى دژى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریه له عێراق.
