به‌تیخ: بۆ پرِكردنهوهی كورسی وه‌زراه‌ته‌كان پشت به دوو میكانیزم ده‌به‌سترێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جه‌مال به‌تیخ دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له میانی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كان كه ئهمرِۆ ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات بۆ دابه‌شكردنی كورسی وه‌زاره‌ته‌كان، هه‌وڵده‌دا بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر وه‌زاره‌تێك سێ كاندیدی خۆی پێشكه‌ش بكات.
به‌تیخ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌موو كوتله‌كان له سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون ئهمرِۆ یه‌كشممه له رێگه‌ی لێژنه تایبه‌ته‌كانه‌وه كورسی وهزراهتهكانی حكومه‌تی نوێ دابه‌ش بكه‌ن، روونیشی كرده‌وه میكانیزمی دابه‌شكردنی كورسییه‌كان به دوو جۆر ده‌بێت، كه هه‌ر دوو جۆره‌كه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ژماره ده‌بێت، گوتی میكانیزمی یه‌كه‌م بۆ هه‌ر كورسییه‌ك پشت به خاڵێك ده‌به‌سترێ، دووه‌م بۆ هه‌ر دوو كورسی پشت به یه‌ك خاڵ ده‌به‌سترێ، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه جگه له‌و دوو میكانیزمه میكانیزمێكی دیكه بوونی نییه بۆ دابه‌شكردنی كورسی وه‌زراه‌ته‌كان.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو نوری مالیكی فه‌رمانی ده‌ركرد بۆ پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی یه‌ك كاندید بۆ پرِكردنهوهی كورسی وه‌زراه‌ته‌كان.
