له كۆبوونه‌وه‌ی ئهمرِۆی په‌رله‌ماندا، عه‌للاوی به‌شداری ده‌كات
برِیاره ئهمرِۆ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی ریشه‌كێشكردنی به‌عس و ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بۆ كاروباری ستراتیژی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێ.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شداری ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه عه‌للاوی گرنگییه‌كی زۆر به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆی په‌رله‌مان ده‌دات به‌تایبه‌ت به جیدی دهرِوانێته ئه‌و دۆسییانه‌ی ئهمرِۆ له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆیان له سه‌ر ده‌كرێت، روونیشی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئهمرِۆیدا په‌رله‌مان پرسی یاسای ریشه‌كێشكردنی به‌عس و پرسی ئه‌نجوومه‌نی سیاسی بۆ كاروباری ستراتیژی كه برِیاره عه‌للاوی سه‌رۆكایه‌تی بكات له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی گرنگ تاوتوێ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌و مه‌رجه به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌كات كه تێیدا ته‌واوی كوتله‌كان پابه‌ندبن به‌و رێككه‌وتنانه‌ی پێشتر له سه‌ری رێككه‌وتوون كه ده‌بێت حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی بێت و به‌ده‌ر بێت له هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كی پێشتووتر.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد پرسی سه‌رۆكایه‌تی كردنی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی به‌بێ میكانیزمێكی دیاریكراو و به‌بێ به ده‌ستهێنانی خاڵ ده‌بێت .
