شه‌رقولئه‌وسه‌ت: كورد به باشی ده‌زانێ یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت یاخود دارایی وه‌ربگرێت
گولاَن- عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د
له ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بلاَویكردۆتهوه كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌یه‌وێ ده‌ستبه‌رداری پۆستی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێت، ئامانجیشی له ده‌ست به‌ردار بوونه‌كه چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێره.
شه‌رقولئه‌وسه‌ت له سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه به‌وه‌ده‌دا كه له حكومه‌تی نوێ‌دا كورد داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه ناكات كه ئێستا هۆشیار زێباری وه‌زیری وهزراهتهكهیه، سه‌رچاوه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوای وه‌رگرتنی یه‌كێك له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌وت ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه له كاتی ئێستادا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه داوای وه‌رگرتنی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه ئه‌و پۆسته بداته ساڵح موتله‌گ بهلاَم كورد به باشی نازانێت ئه‌و پۆسته به ناوبراو بدرێت به‌ڵكو ده‌یه‌وێ بدرێته كه‌سێكی دیكه.
پێشتریش چه‌ند ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به پێویستیان زانی پۆستی وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه بدرێته كه‌سێكی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی عه‌ره‌بی بكات.
سه‌رچاوه‌كه روونی كردۆته‌وه كه سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوه جه‌لال تاڵه‌بانی به باشی ده‌زانێت زێباری له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه چونكه كه‌سێكی لێهاتووه، بهلاَم له كاتی ئێستادا كورد پێی باشتره یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت یاخود دارایی وه‌ربگرێت.
