دووشه‌ممه وه‌زراه‌تی پلاندانان سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان كۆده‌بێته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراقی و سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار مه‌هدی عه‌للاق رایگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زراه‌تی پلاندانان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان كۆده‌بێته‌وه.
عه‌للاق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به دوا كاره‌كانی وه‌زراه‌تی پلاندانان بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان و ئه‌و پرسانه‌ی كه تا ئێستا قسه‌و باسیان له سه‌ره به تایبه‌ت پرسی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه له شاری كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
روونیشی كرده‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌مه وه‌زراه‌تی پلاندانان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وهزراهتهكانی په‌روه‌رده‌وه‌و وه‌زراه‌تی رۆشبیری و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به پرۆسه‌كه كۆده‌بێته‌وه، گوتیشی كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زیری پلاندانان عه‌لی بابان سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
برِیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووانی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگاكان بهرِێوه بچێت، پێشتریش برِیار بوو پرۆسه‌كه له ناوهرِاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ر بهرِێوهچووبووایه بهلاَم چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵیاندا پرۆسه‌كه دوابخرێت بۆ مانگی داهاتوو .
