مام جەلال بۆ خولێكی نوێ بەسەرۆك كۆماری عێراق هەڵبژێردرایەوە
كه‌مێك به‌ر له ئێستا پرۆسه‌ی ده‌نگدانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كۆتایی پێهات كه پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه دووباره كرایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جاری یه‌كه‌مدا هیچ یه‌كێك له كاندیده‌كانی ئه‌م پۆسته \""جه‌لال تاڵه‌بانی\"" و \""حسێن موسه‌وی\"" نه‌یانتوانی له كۆی یه‌ك له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان به ده‌ست بێنن، بۆیه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری به دووباره ده‌نگدانه‌وه‌ی نوێنه‌ره ئاماده‌بووه‌كان كرد.
هاوكات به‌ر له دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌كه دادوه‌ر \""حسێن موسه‌ی\"" له خۆ كاندید كردن كشایه‌وه، چونكه له ده‌نگدانی یه‌كه‌م له كۆی 216 ده‌نگ ته‌نها 12 ده‌نگی به ده‌ستهێنا، به‌ڵام كاندیدی ئیئتلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان \""جه‌لال تاڵه‌بانی\"" 195 ده‌نگی هێنا و 9 ده‌نگی به‌تاڵ هه‌بوو.
له دووه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، كه تاكه كاندید جه‌لال تاڵه‌بانی بوو به به ده‌سهێنانی \""195\"" به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به \""28\"" ده‌نگی به‌تاڵ به سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژاردرایه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه دوای هه‌ڵبژاردنی \""ئوسامه نجێفی\"" به‌كۆی 227 به‌ڵی و 68 ده‌نگی به‌تاڵ به سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و \""قوسه‌ی عه‌بدولوه‌هاب سوهه‌یل\"" به 235 ده‌نگی به‌ڵێ به جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و \""عارف ته‌یفور\"" به 225 ده‌نگی به‌ڵێ به جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و 44 ده‌نگی به‌تاڵ، لیستی ئه‌لعێراقییه بیانووی ده‌ستووریان هێنایه‌وه و گوایه به‌پێی ده‌ستوور ناكرێت له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌ندا كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت، بۆیه ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته له هۆڵی كۆبوونه‌وه ده‌رچوون.
-PNA
دوای ده‌رچوونیشیان له كافتریای ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لیستی ده‌وڵه‌تی قانوویان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی رێزی له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كان نه‌گرتووه، بۆیه له كۆبوونه‌وه ده‌رچوون."
