ئه‌ندامێك: كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركرده سیاسیه‌كان پێشكه‌وتنی باشی به خۆیه‌وه بینیوه
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌ندامێكی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند ئومێد ده‌كه‌ین ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ پۆسته سیادیه‌كه بگه‌نه رێكه‌وتنء وتوێژه‌كانیش پێشكه‌وتنی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
نه‌جیب باڵه‌ته‌یی له‌لێدوانێكدا به سایتی (گولاَن میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا وتوێژه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر ئه‌و 14خاڵه‌ی كه له كۆبونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو برِیاری له‌سه‌ر دراوه به‌رده‌وامه\"".
روونی كرده‌وه\"" تا ئێستا وتوێژه‌كان به‌رده‌وامه‌و پێشكه‌وتنی باشی به خۆیه‌وه بینیوه، ئێمه ئومێد ده‌كه‌ین له دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی سه‌ركرده سیاسییه‌كان بگه‌ینه رێكه‌وتنێك و حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنردرێت\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" جارێكی دیكه دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ساز له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته ناكه‌ین، چونكه كورد دووه‌م نه‌ته‌وه‌یه له عێراق و مافی خۆیه‌وه داوای ئه‌و پۆسته بكات\"".
وتیشی\"" پێشبینی ده‌كرێت له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ دا لایه‌نه‌كان بگه‌نه رێكه‌وتن، به‌لاَم ئه‌گه‌ر هیچ رێكه‌وتنێك نه‌كرا بارودۆخی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی عێراق به‌ره‌و ئالۆزبوونی زیاتر ده‌چێت\""."
