رۆژنامه‌یه‌ك: له به‌رامبه‌ر سازشكردنی بۆ كورد‌و سه‌درییه‌كان حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی مالیكی لاوازتر ده‌بێت له حكومه‌تی پێشوو
رۆژنامه‌ی ئهندیپیندتی به‌ریتانیا له راپۆرتێكیدا پێشبینییه‌كی به‌رچاو ده‌كات كه بۆ جاری دووه‌م سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق، باس له‌وه‌ش ده‌كات سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له حیساباتی توانای سیاسی خۆیدا هه‌ڵه‌ی كرد.
له‌و راپۆرته‌دا كه پاتریك كۆكبیرن نووسیویه‌تی پێداگری ده‌كات كه جارێكی دیكه به‌خت یاوه‌ری مالیكی بێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی لێكترازێكی سه‌ره‌تایی له ناو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه هاتۆته ئاراوه به‌شێوه‌یك له كۆی 91 ئه‌ندامی كوتله‌كه 50 ئه‌ندام پشتگیری له مالیكی ده‌كه‌ن و ئاماده‌ن بچنه ریزی هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه، ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شداری نه‌كردنی له حكومه‌ت راگه‌یاندن و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی هه‌ڵبژارد.
كۆكبێرن پێشبینی ده‌كات حكومه‌تی ئه‌مجاره‌ی مالیكی له حكومه‌تی پێشوو لاوازتر بێت، چونكه له به‌رامبه‌ر دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی له حكومه‌تی ئه‌مجاره‌یدا مالیكی سازش بۆ خواسته‌كانی كورد و سه‌درییه‌كان ده‌كات له دابه‌شكردنی دهسهلاَتهكان و زه‌ماناتی نووسراو.
