شاوێس: په‌رله‌مان له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا دانیشتنه گرێده‌دا
دوا به‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كان كه بۆ تاوتوێكردنی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له به‌غدای پایته‌خت به‌رِێوه‌چوو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رۆژ نوری شاوێس دووپاتی كرده‌وه رۆژی پێنج شه‌ممه 11/11/2010 په‌رله‌مان له واده‌ی دیاری كراوی خۆیدا دانیشتن گرێده‌دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شاوێس رایگه‌یاند تا ئێستا كوتله سیاسییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ودانووستانه‌كانیان به‌رده‌وامن، گوتیشی تا ئێستا هیچ لایه‌ك له سه‌ر خاڵێكی دیاری كرا‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
شاوێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێدا هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی به هۆی ناله‌باری ته‌ندروستیانه‌وه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه بلاَوی كرده‌وه عه‌بدولمه‌هدی یه‌كه‌مین كه‌س بوو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشت و دوای ئه‌ویش هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی و ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان به‌جێهێشت.
