عه‌للاوی و نوجێفی له سه‌ر به‌شداری كردن و نه‌كردنی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌ت، به توندی روو بهرِووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه
له عه‌ممانی پایته‌ختی ئورده‌ن به ئاماده‌بوونی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی كوتله ئه‌یاد عه‌للاوی و ساڵح موتله‌گ و رافیع عیساوی و ئوسامه نوجێفی، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆرینه‌ی ئاماده‌بووان رێككه‌وتن له سه‌ر به‌شداری كردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌تی نوێداو وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، هه‌روه‌ها پشتگیری كردنی ئوسامه نوجێفی له وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كه وه‌كو پشكی كوتله‌ی دیالۆگی نیشتمانی له حكومه‌تی نوێ دانراوه.
سه‌رچاوه‌كه رایگه‌یاند له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌ك له عه‌للاوی نوجێفی به توندی روو بهرِووی یه‌كتری بوونه‌وه‌و قسه‌ی توندیان ئاراسته‌ی یه‌كتری كرد، گوتیشی هۆكاری روو بهرِوو بوونه‌وه‌كه له سه‌ر به‌شداری كردن و نه‌كردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بوو له حكومه‌تی نوێ‌دا، به‌تایبه‌ت كه عه‌للاوی پێداگری ده‌كات ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رنه‌گرێت سه‌ركردایه‌تی باڵی ئۆپۆزسیۆن ده‌كات، له‌و كاته‌ی نوجێفی و موتله‌گ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ی ناو ئه‌لعێراقییه ئۆپۆزسیۆن ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ به‌شداری حكومه‌ت بكه‌ن.
