موتله‌گ: هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌لعێراقییه بچێته ناو حكومه‌تێك كه مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی بێت، خائینه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ساڵح موتله‌گ دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه نایه‌وێت به‌شداری له حكومه‌تی نوێ‌دا نه‌كات، چونكه به‌شداری نه‌كردنی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌تی نوێ‌دا واده‌كات حكومه‌ت ناته‌واو بێت، روونیشی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌شداری له حكومه‌تدا بكات، به‌لاَم به‌شداری له حكومه‌تێكیش ناكات كه به پێ خواست و میزاجی ئه‌مه‌ریكاو ئێران پێكبهێنرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا موتله‌گ رایگه‌یاند دوو بژار له به‌رده‌م ئه‌لعێراقییه هه‌یه، یه‌كه‌م به‌شداری كردن له حكومه‌تێكی نیشتمانی رێگه نه‌دات ده‌سه‌لاَتی تاكرِه‌وی خۆی به سه‌ر ئیراده‌ی گه‌ڵ بسه‌پێنێ و ده‌سه‌لاَت بۆ جاری دووه‌م هه‌ر بۆ ئه‌و بێت، دووه‌م كشانه‌وه‌ی ئه‌لعێراقییه له پرۆسه‌ی سیاسی چونكه ئه‌لعێراقییه ناتوانێ كار بكات له ژێر سیسته‌مێكی نا دیموكراتی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌ندامێكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شداری له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا بكات ئه‌گه‌ر تێیدا مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران بێت، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌لعیچراقییه خائینه و خیانه‌تی له كوتله‌كه‌ی كردووه كه توانیویه‌تی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان بێنێت.
له‌لایه‌كی وا چاوه‌رِوان ده‌كرێت كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانی نیشتمانی جارێكی دیكه موتله‌گ له ده‌ره‌وه‌ی ولاَت بۆ عێراق بێنێته‌وه.
