عوسمان: ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ر له رێگه‌ی دیبلۆماسی فشار ده‌خاته سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی مه‌حمود عوسمان ئاشكرای كرد ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ر له رێگه‌ی دیبلۆماسی فشارێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر لایه‌نی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته به‌ر كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بكه‌وێت.
عوسمان رایگه‌یاند ئه‌و شانده ئه‌مه‌ریكییانه‌ی سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی كوردستانیان كردووه، به‌گشتی فشاریان خستۆته سه‌ر لایه‌نی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت كه كورد وه‌رگرتنی پۆسته‌كه وه‌كو مافێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ماشا ده‌كات نه‌ك وه‌كو ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان، روونیشی كرده‌وه شانده ئه‌مه‌ریكییه‌كان راسته‌وخۆ به‌ناوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما‌و جێگره‌كه‌ی جۆزێف بایدن قسه‌یان له‌گه‌لڕ كورد‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر چۆنێك بێت ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت.
عوسمان باسی له‌وه‌شكرد هه‌ر كاتێك ئه‌مه‌ریكییه‌كان قسه له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه ده‌ست له كاروباری ناوخۆی عێراق وه‌رناده‌ن، كه‌چی له به‌رامبه‌ردا فشار ده‌خه‌نه سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری مافه‌كانی بێت.
