ده‌ملوجی: له یه‌كگه‌یشتنێكی باش له نێوان ئه‌لعێراقییه‌و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاتۆته ئارا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وته بێژی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه مه‌یسون ده‌ملوجی رایگه‌یاند له یه‌كگه‌یشتنێكی ته‌واو له نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان هاتۆته ئاراوه.
ده‌ملوجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، ئه‌نجامی ئیجابی له له یه‌كگه‌یشتنی سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوو كوتله‌كه هاته ئارا.
سه‌باره‌ت به پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، ده‌ملوجی دووپاتی كرده‌وه پرسی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و ته‌واوی پرسه‌كانی دیكه كه تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه، ته‌نیا له رێگه‌ی رێككه‌وتنی نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هه‌ردوو كوتله‌كه ئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت و رێككه‌وتنی كوتله‌كان له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ كه تێدیا هه‌موو لایه‌ك له سه‌ری كۆك بن و به‌شداربن و هیچ كوتله‌یه‌كیش دوور نه‌خرێته‌وه.
