وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له هه‌وڵی لابردنی پرسیاری تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌یه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتووان
له به‌یانێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری گولاَن كه‌وتووه، وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له هه‌وڵی لابردنی پرسیاری نه‌ته‌وه‌یه كه له ناو فۆرمی زانیاری سه‌رژمێری دانیشتوواندا هاتووه.
به گوێره‌ی به‌یانه‌كه، وه‌زیری پلاندانانی عێراق عه‌لی بابان به جیدی له هه‌وڵی لابردنی ئه‌و پرسیاره‌یه كه له ناو فۆرمه‌كه‌دا هاتووه‌و تایبه‌ته به پرسیاری نه‌ته‌وه.
برِیاره له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتووان له سه‌رتاسه‌ری عێراق ئه‌نجام بدرێت، پێشتریش برِیار بوو له 24 ی ئه‌م مانگه پرۆسه‌كه به‌رِێوه بچێت به‌لاَم دواتر بۆ جارێكی دیكه واده‌ی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه دواخرایه‌وه.
