عه‌للاق: هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانی نیشتمانی به‌رامبه‌ر وه‌ره‌قه‌ی كورد ئه‌رێنی بووه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی عه‌للاق دووپاتیكرده‌وه هه‌ڵوێستی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌رامبه‌ر وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌رێنی بووه.
عه‌للاق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا چاوپێكه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ر دوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان به‌رده‌وامن و به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی و سه‌ركه‌وتوو بهرِێوهدهچن، گوتیشی دوا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ر دوو كوتله‌كه كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو گرێدرا له یه‌ك نزیك بوونه‌وه‌یه‌كی زیاتری نێوان هه‌ردوو كوتله‌كه‌ی لێكهوتهوه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به گششتی و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به وه‌ره‌قه 19 خاڵییه‌كه‌ی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئه‌رێنی بووه، روونیشی كرده‌وه كه چه‌ند خاڵێكی كه‌م نه‌بێت گفتوگۆیان له سه‌ر ده‌كرێت، هه‌موو خاڵه‌كانی دیكه‌ش قبوڵ كراون.
له گرنگترین خاڵه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی كوردی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار‌و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسه‌كانی پێشمه‌رگه‌و بودجه‌و نه‌وت و گاز له خۆ ده‌گرێت.
