واشنتۆن داوای له مالیكی كردووه سه‌درییه‌كان له پۆسته ئه‌منییه‌كان دوور بخاته‌وه
له ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی نێویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی كۆشكی سپییه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی به‌ڵینی به ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه له حكومه‌تی نوێی عیچراقدا هیچ پۆستێكی ئه‌منی به ره‌وتی سه‌در نه‌دا.
نیویۆرك تایمز ئاشكرای كردووه سه‌رۆكی ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما فشارێكی زۆری خستۆته سه‌ر كوتله سیاسییه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دوورخستنه‌وه‌ی سه‌درییه‌كان له حكومه‌ت، به‌تایبه‌ت له پۆسته ئه‌منییه‌كانی ولاَت.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رسامی خۆی به رامبه‌ر به پیشتگیری كردنی سه‌درییه‌كان له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دهربرِیوه، به‌تایبه‌ت كه به سێ هه‌فته به‌ر له پشتگیری كردنیان له مالیكی به ته‌واوه‌تی دژی دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بوون، كه ئه‌مه‌ش به جیدی واشنتۆنی نیگه‌ران و تووشی دڵه راوكێی كردووه.
