مالیكی رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 18 خاڵى داواكاریه‌كانى كورد نیشانداوه
گولاَن/ساڵح محمد
رِۆژنامه‌ى حه‌یات بلاَوى كرده‌وه كه نورى مالیكی رِه‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر 18 خاڵى داواكاریه‌كانى كورد و ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌و مه‌رجانه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك به رِۆژنامه‌ى حه‌یاتى رِاگه‌یاند كه نورى مالیكی پاڵێوراوى لیستى هاوپه‌یمانى نیشتمانى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوى عێراق له كۆى ئه‌و 19 خاڵه‌ى لیستى فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان پێشكه‌شى كردوه رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر 18 خاڵ ده‌ربرِیوه.
مالیكی به رِه‌زامه‌ندى نواندن له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانى كورد ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى ناو لیسته‌كه‌ى و ته‌نانه‌ت حیزبه‌كه‌یشى توشی شۆك كردوه.
له‌گرنگترین ئه‌و خالاَنه‌ى مالیكی رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشانداوه بریتین له:
جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140 و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ى بارى كه‌ركوك و دیاله و نه‌ینه‌وا و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان، هه‌روه‌ها دان نان به وه‌به‌رهێنه‌رى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان و رِێگه‌دان به هه‌رێمى كوردستان كه نه‌وت بنێرێته ده‌ره‌وه.
به‌لاَم تاكه مه‌رج كه نورى مالیكی رِه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نیشان نه‌داوه و داواى له نوێنه‌رانى كورد كردوه كه یان لای ببنه یان پێداچونه‌وه‌ى بۆبكه‌ن ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ى كه هه‌ركاتێك وه‌زیر و به‌رپرسانى كورد له حكومه‌تى عێراق بكشێننه‌وه ئه‌وه ئه‌و حكومه‌ته به حكومه‌تێكى له‌كارلادراو هه‌ژمار بكرێت.
