له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه له عێراق راده‌گه‌یه‌ندرێ
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌ره‌ی ته‌وافوق ئاشكرایكرد له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو پرۆتۆكۆڵی هاوپه‌یمانییه‌تێكی تازه له نێوان به‌ره‌ی ته‌وافوق و لیستی وه‌حده‌ی عێراقی مۆر ده‌كرێ.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌مانییه‌تێكی تازه كه هه‌ر یه‌ك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله له خۆ ده‌گرێ، سه‌رچاوه‌كه روونی كرده‌وه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو دوا گه‌رِانه‌وه‌ی هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له ولاَتانی ده‌ره‌وه به فه‌رمی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه راده‌گه‌یه‌ندرێ.
ئێستا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له ولاَتی میسری عه‌ره‌بییه‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رافع عیساوی به سه‌ردانێكی دیكه له توركیایه.
