بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌ت، ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی پشت به 3 بژار ده‌به‌ستێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی حه‌بیب حه‌مزه ته‌رفی دووپاتیكرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێی عێراق پشت به سێ بژار ده‌به‌ستێت.
رۆژی هه‌ینی رابردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی جگه له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله به كۆی 132 ده‌نگ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید كرد.
ته‌رفی رایگه‌یاند ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی بۆ به‌شداری كردن له حكومه‌ت پشت به سێ بژار ده‌به‌ستێ، یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تی نوێ روون و ئاشكرا بێت و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م كوتلهكانیشهوه قبوڵ بكرێت، بژاری دووه‌م ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وه‌كو ئۆپۆزسیۆن چاودێری ئه‌دای حكومه‌تی نوێ ده‌كات، بژاری سێیه‌م ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی ده‌چێته ناو كوتله‌یه‌ك كه له زۆرێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێكهاتبێت و كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی وه‌زیرانی داهاتوو پێشكه‌ش ده‌كات.
