عه‌للاوی داوا له موبارك ده‌كات واشنتۆن پاشگه‌ز بكاته‌وه له پشتگیری كردنه‌كانی له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی
له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا بۆ ولاَتی میسری عه‌ره‌بی، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی چاوی به سه‌رۆكی میسر حوسنی موبارك كه‌وت.
سه‌رچاوه‌كان له قاهیره‌ی پایته‌ختی ئه‌و ولاَته رایانگه‌یاند له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان، عه‌للاوی به جیدی داوای له موبارك كردووه داوا له ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكات پاشگه‌زبێته‌وه له پشتگیری كردنی دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
دوێنێ سێشه‌ممه هه‌ر یه‌ك له عه‌للاوی و موبارك به یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه‌و دوا پێشهاته سیاسی و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تاوتوێ كرد.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا عه‌للاوی داوای له موبارك كردووه داوا له واشنتۆن بكات پاشگه‌ز بێته‌وه له پشتگیری كردنییه‌كانی له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه گه‌رِاندۆته‌وه كه مالیكی كه سێكی نا نیشتمانییه‌و حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای تائیفی به‌رِێوه ده‌بات، كه ئه‌مه‌ش دژی خواسته‌كانی گه‌لی عێراقیه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مه‌ریكا تا راده‌یه‌ك نیگه‌رانه له دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی به‌تایبه‌ت كه مالیكی له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه پشتگیری لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ریكاش ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی خواسته‌كانی خۆی هه‌ژمار ده‌كات.
