عه‌للاوی ده‌ست به سهردانییهكانی بۆ ولاَتانی ناوچه‌كه ده‌كاته‌وه‌و یه‌كه‌م وێستگه‌شی میسر ده‌بێت
دوێنێ دووشه‌ممه سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له یه‌كه‌م سه‌ردانیدا دوای كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته میسری عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی چاوی به ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی عه‌مرو مو‌سا كه‌وت.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانییه‌كه‌یدا، دوێنێ دووشه‌ممه عه‌للاوی گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسری عه‌ره‌بی و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیشی چاوی به ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مرو مو‌سا كه‌وت، چاوهرِوان ده‌كرێت ئهمرِۆ سێشه‌ممه چاوی به سه‌رۆكی میسری عه‌ره‌بی حوسنی موبارك بكه‌وێت و پرسی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقی و دوا پێشهاته سیاسییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكات.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مو‌سا به هه‌مان شێوه هه‌ردوولا تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و هه‌وڵه‌كانی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بیان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاڵوگۆرِ كرد.
ئه‌م سه‌ردانییه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی له دوای كاندید كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی دێت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كاندید كرایه‌وه.
