نوجێفی: دوای كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی، ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر به ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئوسامه نوجێفی ئاشكرای كرد كوتله‌كه‌ی له هه‌وڵی به‌ستنی چه‌ند رێككه‌وتنێكی تازه‌یه سه‌باره‌ت به پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی.
نوجێفی رایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئیئیتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالكی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانییه‌وه بازدانێكی راسته‌قینه بوو به‌سه‌ر مافه ده‌ستوورییه‌كانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه كه توانیویه‌تی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ڵبژاردنی مالیكی به‌و شێوه‌یه، سه‌لماندی كه ئه‌و كه‌سێكی شیاو نییه بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌روه‌كو نزیكترین هاوپه‌یمانه‌كانی خۆی له ده‌ستدا له‌وانه‌ش هه‌ر یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی و حزبی فه‌زیله.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا نوجێفی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سووره له سه‌ر به ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، روونیشی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ستنی رێككه‌وتنه‌كان له‌گه‌ڵ كوتله براوه‌كانی دیكه‌ی عێراق به ئامانجی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی و دواتریش پێكهێنانی حكومه‌ت.
