نه‌جیب عه‌بدوڵلاَ: تا هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌سه‌ر كاندیدێك یه‌كلایی نەكاتەوە دانووستاندنی فه‌رمی له نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێناكاته‌وه
هه‌ولێر - سامان
ئه‌مرِۆسێشه‌ممه نه‌جیب عه‌بدوڵلاَ ئه‌ندامی شاندی ئیتلافی فراكسۆنه كوردستانیه‌كان رایگه‌یاند تا ئه‌وكاته‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌ستنیشان نه‌كات وتوێژی لایه‌نه‌كان گه‌رموگوریی به خۆیه‌وه نابینێت.
نه‌جیب عه‌بدوڵلاَ له‌لێدوانێكدا به سایتی(گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسیی وه‌ڵامی داواكاریی و پێشنیازه‌كانی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌رِوان دوای یه‌كلایی بونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران دانووستاندنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانووستاندنه فه‌رمیه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌ستراوه‌ته‌وه به یه‌كلایی بونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، بۆیه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ماوه‌ی رۆژانی داهاتوو پرسی ده‌ست نیشان كردنی كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكاته‌وه پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت\"".
له باره‌ی هۆكاری وه‌ڵامنه‌داوه‌ی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانیه‌كان، وتی\"" هه‌ر كاتێك پێدانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به كه‌سێك یه‌كلایی بۆوه ئه‌وكات، دانووستاندنی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌و وه‌لاَمی ئیتلافی فراكسۆنی كوردستانیه‌كان ده‌درێته‌وه\""."
