له ماوه‌ی چەند كاتژمێری داهاتوو مالیكی به فه‌رمی ده‌بێته كاندیدی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران
دوێنێ دووشه‌ممه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به هه‌ردوو باڵی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و ئیئتیلافی نیشتمانی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی گرێدا.
سه‌رچاوه‌كان له هاوپه‌یمانی نیشتمانی رایانگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو دواخرا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێ كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژێرێ.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا به‌گشتی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی رێككه‌وتوون له سه‌ر دووباره كاندید كردنه‌وه‌ی مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
باسیان له‌وه‌شكرد هۆكاری ته‌كنیكی و جۆری گفتوگۆكان بوونه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م راگه‌یاندنی فه‌رمی كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ دووشه‌ممه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو دواخرا، سه‌رچاوه‌كان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی به فه‌رمی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران راده‌گه‌یه‌نێ به‌رێژه‌یه‌كی زۆریش مالیكی كاندیدی یه‌كه‌می پۆسته‌كه ده‌بێت.
