ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی 12 ئه‌نداميی له ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان له خۆده‌گرێت
له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگه‌كانی عێراق ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان سه‌ردار عهبدوڵلاَ ئاشكرایكرد شاندی دانووستكاری كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی پێشكه‌ش به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كردووه، جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ده‌وڵه‌تی یاسا تێرِوانینێكی ئیجابی به‌رامبه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌یه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عهبدوڵلاَ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی 12 ئه‌ندامی له ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان له خۆده‌گرێت بۆ مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانووستانه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، روونیشی كرده‌وه لێژنه‌كه به جیدی كارده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان كوتله سیاسیه‌كان و گفتوگۆكردن له سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، هه‌روه‌ها به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی سه‌رانی عێراقی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق.
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووی نێوان شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ده‌وڵه‌تی یاسا، عهبدوڵلاَ ئاماژه‌ی روونی كرده‌وه كه هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ كاركردن له پێناو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی پێكهعێنانی حكومه‌ت.
جێی باسه 16/9/2010 سه‌رۆكی هه‌رێمی مسعود بارزانی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی نوێی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ئاشكرا كرد، برِیاریشه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی پێشكه‌ش به كوتله عێراقییه‌كان بكات.
