مونته‌دای عێراقی ژاپۆنی له شاری هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو
هه‌ولێر - سامان
به‌دورشمى (ئاراسته‌كانى نوسینى مێژووله لێكۆلینه‌وه‌كانى ژاپۆنى عێراقى) ،مونته‌داى عێراقى ژاپۆنى له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو.
د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین وه‌زیرى خوێندنى بالاَوتوێژینه‌وه‌ى زانستى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند\" سازدانی ئه‌و مونته‌دایه په‌یوه‌ندیه‌كى ئه‌كادیمیه له‌نێوان خه‌ڵكى كوردستان و ژاپۆن، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێم سودیان لێوه وه‌رده‌گرین، ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندیانه‌ش به‌شترین شێوازه بۆ په‌رپه‌ێدانى وه‌به‌رهێنان له‌بوارى خوێندنى بالاَ\"".
پاشان راگری كۆلیژی ئاداب له زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتی\"" گرنگیه‌كه‌ى له‌وه‌دایه كه بۆ یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمى كوردستان، دواى روخانى رژێم ئه‌و جۆره‌مونته‌دایه ساز بكرێت ،به‌تایبه‌تى بۆ ولاَتێكى وه‌ك ژاپۆن\"".
روونی كرده‌وه\"" له‌ماوه‌ى شه‌ش رۆژی به‌رِێوه‌چوونی مونته‌دا 21توژینه‌وه‌ى زانستى له‌نێوان شه‌ش زانكۆ كه 4یان ژپۆنى و 2یان عێراق له‌بوارى مێژوو دا پێشكه‌شده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنكه بۆ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ژاپۆن و چونكه تاكو ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌نه‌مان نه‌بووه\""."
