رۆی یه‌كشممه‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاَتانی دراوسێی عێراق كۆده‌بنه‌وه
كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو وه‌زیرانی ناوخۆی ولاَتانی دراوسێی عێراق له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن بۆ تاوتوێكدرنی بارودۆخی ئه‌منی عێراق كۆده‌بنه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د بن حللی رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشممه‌ی داهاتووی كه له مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن ده‌به‌سترێ ئه‌مینداری گشتی كۆمكار عه‌مرو مو‌سا ئاماده ده‌بێت و كارتی داوه‌تنامه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
بن حللی دووپاتی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌موو ولاَتانی دراوسێی عێراق ئه‌ركی به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنی بارودۆخی ئه‌منی عێراق له ئه‌ستۆ بگرن و ئاسایشی عێراقیش به ئاسایشی ولاَته‌كانیان بزانن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئاماجی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه پاڵشتی كردنی عێراقه له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و ولاَته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمكاری عێراقی ته‌واوی هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌رِ، به‌پێویستیشی زانی هه‌موو ولاَتانی دراوسێ رێز له سه‌روه‌ری ئاسایشی عێراق بگرن و رێگه نه‌ده‌ن سنووری ولاَته‌كانیان ببێته پردی په‌رِینه‌وه‌ی تیرۆریستان بۆ ناو خاكی عێراق و ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بن حللی رۆڵی هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كانی له پاراستنی ئاسایشی ولاَته‌كه‌یان به‌رز نرخاند گوتی: توانیویانه هه‌نگاوێكی گه‌وره بنێن له پاراستنی وَلاته‌كه‌یان ، گوتیشی كۆمكار به ته‌واوی پشتگیری هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی له عێراق بكشێنه‌وه.
