سەیران عوسمان ڤیدیۆ كلیپی(كوڕی كوردستانی)ی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ شەممە 21/11/2020 سەیران عوسمان گۆرانییەكی نوێی بەناوی(كوڕی كوردستانی) بڵاوكردەوە, ئەم گۆرانییە كە بە ئاوازی(قادر سیاحی) بەرهەم هاتووە, تێكستەكەی فۆلكلۆرە سیامەك فەقیزادە كاری میكس و ماسترینگی گۆرانییەكەی كردووە, هەروەها ناسر حەیدەری كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامداوە .
سەیران عوسمان كە خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە, خاوەنی چەند ڤیدیۆ كلیپێكی گۆرانییەو بەرهەمەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە, دوایین گۆرانی ئەم خانمە بریتی بوو لە گۆرانی(بێ تۆ) كەلە 29/8/2020 بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوی كردەوە .
