نارا پارك..شوێنێكی دڵڕفێن لە ژاپۆن
نارا پارك..كە پاركێكی گشتییەو ناوچەیەكی بەرفراوانی گرتووە, ئەم پاركە دەكەوێتە شاری نارا لە وڵاتی ژاپۆن, بەیەكێك لە پاركە دێرینەكانی وڵاتی ژاپۆن هەژمار دەكرێت چونكە مێژووی بە دامەزراوە كردنی لە ڕووی كارگێڕییەوە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1880 , لایەنی بەرێوەبردنی ئەم پاركە لە ئەستۆی وەزارەتی پەروەردەو ڕۆشنبیری و وەرزش و زانست و تەكنەلۆژیای وڵاتی ژاپۆنە كە بەشێوە كورتكراوەكەی (MEXT) پێ دەگوترێت .
پاركی نارا لەسەر بەرزاییەكانی شاخی "واكاكوسا" لە شاری نارا درووست كراوە, بەڵام لە ناوچەیەكی هێندە بەرفراوان كە نزیكەی 1200 ئاسك لە جۆری "سیكا" لەوێدا دەژین, بەپێی نەریتی ناوچەكە ئەم جۆرە ئاسكە پیروزەو نابێت بێ ڕێزی بەرامبەر بكرێت, بۆیە سزای كوشتنی ئاسكێك یاسای لەسێدارەدان بەسەر تاوانبارەكە دەسەپێندرا كە دوایین حاڵەت لە ساڵی 1637 تۆماركرا .
دوای جەنگی جیهانی دووەم ئاسكەكان پۆلێن كران و بەپێی جۆرو ناوچەكان جیا كرانەوە, بەڵام بەپێی ناوچەو سرووستی خۆیان كە بەمەش ناوی ئەم پاركە بووە "خەزینەیەك لە سرووستدا" لە ئێستادا ئاسكەكان دەگەنە نزیكترین خاڵ و لە گەشتیارەكان بەشێوەیەك نزیك دەبنەوە كە خواردن لە دەستی میوانەكانیان دەخۆن, هەروەها لەناو ئەم پاركەدا چەند پەرستگایەك و مۆزەخانەیەكی نیشتمانی لەوێدا بوونیان هەیە .
