دوایین زانیارى له‌باره‌ى ڕه‌وشى ته‌ندروستیی هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال
له‌مباره‌یه‌وه ژیر زاهیر جه‌لال، كوڕى هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال ڕایگه‌یاند: "چه‌ند ڕۆژێكه باوكم تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك بووه و جه‌ڵته‌كه له‌لاى ڕاستى مێشكى داوه، ئێستا چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى وه‌رده‌گرێت و ڕه‌وشى ته‌ندروستى باشه".
گوتیشى: "ئێستا هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال له ماڵه‌وه‌یه و ته‌ندروستی جێگیره و به‌ره‌و باشتربوون ده‌چێت".
هونه‌رمه‌ند زاهیر جه‌لال خه‌ڵكى شاری سلێمانییه، تا ئێستا به‌شداریی لە چه‌ندین فیلم و دراما و شانۆگه‌رى كردووه، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.
basnews
